زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا
کێ به هیوای ده رد نیه له م شاره پــڕ ئازاره دا
یه ک به یه ک تاری پـه راسوم هه ر وه کو سیم ده رکه وت
که س نه بو جارێ بهــێنێ پـه نجه یـێک به م تاره دا
ڕه ش بوه پــه رده ی خه یاڵی پـه نجه ره ی شیعری ته ڕم
ناهۆمــێدی دێ و له پشت ئه م پـه رده خۆی حاشار ه دا
ماڵی پــیری ئاوه دان رووی موی ره شی کردم سپی
خۆ ده نا ره شبین ده بوم له م خاکه چوار پــێنج پاره دا
هه ر که سێ دێ باسی مافی گه ل بکا، وه ک گورگی هار
ده م ده نــێنه حه نجه ره ی، کێ حه ق به گورگی هار ه دا؟
تاقمـێ دۆراو بـــڕێ گۆراو گه لیش بێ ده سته ڵات
بێ هه ده ف دێن و ده چن له م نا و خه تـی پــه رگاره دا
ئه سپـی ئاوه زیـان به ته نیا لنگ ئه ده ن وه ک که س نه بێ
مافی گه ل پـێ شێـل ده که ن به خودا فه قه ت له م غاره دا
هه ر به ته نیا عاشقانی دڵ به سۆن پـه روانه وار
ده وری شه معی خاکی کوردیان داوه له م شه وگاره دا
گه رچی هه ر سوتانه ده سره نجی پـه پـووله ی ئاشقیش
یان به شی تاراوگه یه له م خاکه پــڕ ئاواره دا
چ بکه م ئه و تیشکه ی که ئاسۆی ڕوون ده کرد نووری نه ما
نوور چلـۆن ده کشێ به سه ر باڵـی ده زووی کــۆلاره دا
ورمێ 24.6.91 هه تاوی